سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/6/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كرد كه له هه‌ردوو په‌رله‌مانته‌ر قاسم تاهر ساڵح و ماكس لوكس و یارمه‌تیده‌رانیان و كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا به وه‌كاڵه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ژینگه و كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌كانى مافى مرۆڤ، یه‌كسانى، گه‌نجان، ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى كرده‌وه كه وێڕاى كه‌موكوڕى و تێبینى ده‌رباره‌ى ئازادییه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و یه‌كسانى، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنییانه‌ى له‌م بوارانه‌دا نراون، هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه پێشوازى له تێبینى و هاوكاریى دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
لاى خۆیانه‌وه شاندى میوان دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه له دۆستایه‌تى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به هاوبه‌شێكى گرنگى ده‌بینن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به گرنگیى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى له‌نێو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و به سیمایه‌كى جوانیان له قه‌ڵه‌م دا.




