٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمیسیۆن: پێویسته‌ یاسای ھەڵبژاردن لەبەرژەوەندی خەڵکی بێت نەک حیزبەکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەگەر پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆن کارا بکاتەوە دەتواندرێت ھەڵبژاردن لە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، بۆیە ئەوە لەسەر پەرلەمان دەمێنێتەوە، ھاوکات جەختیش دەکاتەوە، یەک بازنەیی بۆ ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دایە.

ھەندرێن محەمەد ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەموو سیستەمێکی ھەڵبژاردن لایەنی ئەرێنی و نەرێنی خۆی ھەیە، ئەگەر یەک بازنەی ھەبێت لایەنی ئەرێنی خۆی ھەیە کە نوێنەر دەنگ دێنێت و نوێنەرایەتی راستەقینەی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکات، چونکە دەنگی ھەموو خەڵک لە پەرلەمان رەنگدەداتەوە، چونکە ئەگەر بگەرێینەوە بۆ ھەڵبژاردنی کۆتایی عێراق کە چەند بازنەیی بوو، ھەبوو بە ٢٥ ھەزار ببووە پەرلەمانتار و ھەشبوو بە ١٧ ھەزار، بۆیە ئەوە جیاوازی ھەیە و ھەموو سیستەمێکی ھەڵبژاردن بێ کەموکوڕی نیە، بەڵام یەک بازنەیی لە بەرژەوەندی خەڵک و حیزبە بچووکەکانیشە، بۆیە لە ھەموو دونیا سیستەمی ھەڵبژاردن نیە نموونەیی بێت".

ھەندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: "بەڕای من یاسای ھەڵبژاردن بەجۆرێک بێت لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت نەک حیزبەکان، ھاوکات ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر کۆمیسیۆن کارابکرێتەوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان یان کۆمیسیۆنێکی نوێی ھەڵبژاردن دەتواندرێت لەمساڵدا ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و ئامادەکاری بۆ ئەو ھەڵبژاردنە بکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە کۆمیسیۆن یەکلایی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کۆمیسیۆنیش بتوانێت کارەکانی خۆی ئەنجامبدات".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار