وه‌زیری پێشمه‌رگه: ته‌نیا به هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه ده‌توانین ئاینده‌مان بپارێزین
سلێمانی-KDP.info- وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، داوا له هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت له ده‌ره‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، هیچ پێشمه‌رگه و هیچ هێزێكی دیكه دابمه‌زرێت، ده‌شڵێت، "هه‌مووان ده‌زانین كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی هه‌یه و رۆژ به‌رۆژیش مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن و ڕوو له هه‌ڵكشانن، ته‌نیا و ته‌نیا به هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه ده‌توانین ئێستا و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كانمان و خاكی پیرۆزی كوردستان بپارێزین".
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له وتارێكدا له رێوڕەسمی دەرچوانی خولی 16ی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، رایگه‌یاند، "چاكسازی گه‌وره‌مان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌ی دوێنێ نه‌ده‌كرا و ئه‌وه‌ی دوێنێ خه‌ون بوو، ئه‌مڕۆ چوینه‌ته پێشه‌وه، به‌شاهێدی خه‌ڵكی به‌ویژدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌نگاوی ئازایانه و بوێرانه نراون له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هێنانیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت و رێكخستنی میلاكات و قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سیاسی له‌ناو پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنی ئابونه‌ی حزبی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ملیاران دیناری به‌هه‌ده‌ردان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌ت سه‌رباری ئه‌و ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ڕانه‌ی كه هه‌بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داوا له هه‌موو لایه‌ك و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت له ده‌ره‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، هیچ پێشمه‌رگه و هیچ هێزێكی دیكه دابمه‌زرێت، به‌ڵكو ته‌نیا له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به میكانزمی نوێ هێزی نوێ دابمه‌زرێت".
شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی، "داوا له هه‌ردوو لایه‌نی به‌شدار له پێكهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر هاوكارمان بن و پشتگیریمان بكه‌ن له به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه كه دروستكردنی هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆی سه‌رده‌میانه‌یه، دۆخی ئێستاش له‌وه زیاتر ده‌خوازێت كه هه‌مووان هه‌ست به گیانی لێپرسراوێتی بكه‌ن، چونكه هه‌مووان ده‌زانین كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی هه‌یه و رۆژ به‌رۆژیش مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن و ڕوو له هه‌ڵكشانن، ته‌نیا و ته‌نیا به هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه ده‌توانین ئێستا و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كانمان و خاكی پیرۆزی كوردستان بپارێزین".




