پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەیفورا ئەحمەد و یاسین یاخیانی و عەبدولسەلام تۆبزاوی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خاتوو سەیفورا ئەحمەد و یاسین عەبدوڵڵا رەحمان یاخیانی و عەبدولسەلام یاسین تۆبزاوی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خاتوو (سەیفورا ئەحمەد)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی دایکی شەھید (مەلا عەدنان) خوالێخۆشبوو خاتوو (سەیفورا ئەحمەد)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
بەڕێزان خانەوادەی (یاسین عەبدوڵڵا رەحمان یاخیانی)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان و، کەسایەتی دیاری دەڤەری دوکان خوالێخۆشبوو (یاسین عەبدوڵڵا رەحمان یاخیانی).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کورپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
به‌ڕێزان خانەوادەی (عەبدولسەلام یاسین تۆبزاوی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدولسەلام یاسین تۆبزاوی)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




