٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێز فه‌خرى كه‌ریم كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/4/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ كه‌سایه‌تیى سیاسیى عیراق به‌ڕێز كه‌ریم فه‌خرى كرد.‏

له‌ دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى وڵات، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ‏سه‌رۆكى كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق، ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و ‏پێشنبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات، گفتوگۆیان كرد و بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى و گرنگیى هاریكاریى نێوان هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى ‏عیراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و ده‌رچوونى دۆخى سیاسى له‌ چه‌قبه‌ستوویى و گه‌یشتن به‌ ‏ده‌ره‌نجامێك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى دۆخى ئێستا و داهاتووى وڵات و پێویستییه‌كانى بێت.‏

هەواڵی پەیوەندیدار