"لە دھۆک چوار ھەزار تۆن ئارد دابەش دەکرێت''
_(1)__2022_03_08_h18m32s19__HK.jpg)
دهۆک -KDP.info- بڕیارە لە پارێزگای دھۆک چوار ھەزار تۆن ئارد لەلایەن کارگەکانی پارێزگاکەوە بەرھەم بھێندرێت و بەسەر ھاووڵاتیانی سنوورەکەدا دابەش بکرێت، ئیدارەی دھۆکیش بەڵێنی ھاوکاریی بۆ کارگەکانی ئارد دووپات کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دیوانی پارێزگای دھۆک کە وێنەیەکی گەیشتووەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ، سێشەممە 8/3/2022، ماجد سەید ساڵح، جێگرێ پارێزگاری دھۆک لەگەڵ خاوەنی 13 کارگەی بەرھەمھێنانی ئارد لە سنووری دھۆک کۆ بووەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرێک خرانە ڕوو، لەوانەش بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئارد لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بوو.
ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دھۆک، بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا شەش تۆن گەنم بگاتە کارگەکانی ئارد لە دھۆک و دوای ھاڕینی و بەرھەمھێنانی چوار ھەزار تۆن ئارد لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەدا دابەش بکرێت و بە شێوەیەکی زانستی ئارد بەرھەم بێنن، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر قەدەغەکردنی ھەناردەی ئاردی پارێزگای دھۆک بۆ پارێزگاکانی دیکە کرایەوە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ئارد لە بازاڕدا.
قائید میرۆ




