وێستگه‌یه‌كى 50 مێگاواتی كاره‌با له ڕاپه‌ڕین دروست ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕین وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى 50 مێگاوات كاره‌با دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دروست دەکرێت، تیمێکی وەزارەتی کارەبا بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی وێستگەکە سەردانی ڕاپه‌ڕینیان کرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وێستگەی بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات کارەبا، بەشێکی زۆری کێشەی کەمیی کارەبا لە ناوچەکە چارەسەر دەکات.
ڕامان وریا




