٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە: پەیامی (KDP.info) بونیاتنەره‌ لە بارەی کەرتی پەروەردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگی بە کەرتی پەروەردە داوە و پاڵپشتی کەرتی پەروەردە بووە و ھەمیشە پەیامی بونیاتنەری لە بارەی کەرتی پەروەردە بڵاوکردۆتەوە.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاڵان حەمە سەعید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەبۆنەی ١١ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایەکی گەرمتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم و بەو ھیوایەم گرنگیەکی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بدەن، کە چۆن پێشتر گرنگیتان پێداوە و پەیامی بونیاتنەرتان لە بارەی کەرتی پەروەردە بڵاوکردۆتەوە، بۆیە داواکارین کە پاڵپشتی کەرتی پەروەردە بن لە ھەرێمی کوردستان".

ئاڵان حەمە سەعید گوتیشی: "ھیوادارم بتوانن توانا میدیاکانتان بخەنە گەڕ بۆ ھاندان و پشتگیری کەرتی پەروەردە و دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم و ھەر سەرکەوتووبن".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار