٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەورامی: لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ئاییندەیەكی نزیكدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش رێكاری پێویست دەگیرێتە بەر.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا جەختی لەوە كردەوە كە بڕیارەكەی دادگای فیدرالی نادەستوورییە، هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق یاسای نەوت و گازی پەسەند كردووە، هیوادارین گوشارێكی سیاسی نەبێت لە چوارچێوەی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، چونكە ئەم بڕیارە قەوارەی هەرێمی كوردستانی بە ئامانج گرتووە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، هێمن هەورامی رای گەیاند: ئێمە وەك دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات. خۆشبەختانە بۆچوونی فراكسیۆنەكان كە بۆمان گەڕاوەتەوە، لە خاڵی یەكەمدا زۆربەیان داوای هەڵبژاردن دەكەن، بەڵام ئامادەكاری پێویستە، ئێمە وەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەپێی داواكاریی و ڕێككەوتنی لایەنەكان چارەسەر دەكەین، لێژنەیەكیش لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆ دان.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار