٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی پێشمەرگە: وەزارەتی پێشمەرگە ھەنگاوی زۆر باشی لە بواری چاکسازی ناوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، وەزارەتی پێشمەرگە لە چاکسازییەکانی خۆیدا ھەنگاوی باشی ناوە و کار دەکرێت بۆ ئەوەی سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەک بخرێت و بکرێتە ھێزێکی نیشتمانی و ھاوپەیمانانیش ھاوکارێکی باشی وەزارەتن بۆ چاکسازییەکان و بەردەوامیش لەسەر خەتن و فشار دەکەن .

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەعید ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو ھەنگاوانەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بواری چاکسازیدا ناویەتی، زۆر گرنگ و باشن و بەردەوامیشن و تا ئێستا ھەردوو ھێزی پشتیوانی یەک و دوو خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و کار بۆ یەکەی ژمێریاریی وەزارەت بەردەوامە و پێویستە ھەنگاوی دیکە بنرێت، یەکەی ژمێریاری تەواو بکرێت و بابەتی یەکەی پاسەوانی و خانەنشینیش تەواو بکرێت و یەکخستن و ڕێکخستنی ھەردوو یەکەی ٧٠ و٨٠ و چەند لیوایەکی لێ دروست کراوە و بەردەوامیش دەبێت تا ھەمووان یەک دەخرێن.''

سەعید ھەرکی گوتیشی: ''کارەکان و ھەنگاوەکانیش بەردەوامن، پێشتر ئیرادەی سیاسی نەبوو، ئێستا ئیرادەیەکی سیاسیی باش ھەیە بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە ببێتە ھێزێکی نیشتمانی و ڕێکخراو، چونکە ئەوە خواستی ھاوپەیمانانیشە و بەڵێنیان داوە کە ھاوکاریی زیاتری پێشمەرگە بکەن و فشاری بەردەوامیش دەکەن''.

ھەرکی باسی لەوەش کرد: ''کاری بەردەوام دەکرێت و ئاواتی ھەموو کوردێکیشە کە یەک ھێزی ڕێکخراوی نیشتمانیی پێشمەرگەمان ھەبێت، ھەر بۆیەش چاکسازییەکان بەردەوامن، بۆ ئەوەی ھەرچی پێویستە بۆ پێشمەرگە بکرێت''.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار