٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەبار یاوەر: هەڵسەنگاندنمان بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشوو و ئایندەش کرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ  شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ هاوئاهەنگی بۆ قۆناخی داهاتوو و یەکخستنی زیاتری هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی بانی مەقان لە سنووری پارێزگای کەرکووک، کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شاندێكی سەربازیی عێراق بە سەرۆكایەتیی فەریق روكن عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی  ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی گەیشتنە كەركووك و دواتر لە بانی مەقان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە. 

جەبار یاوەر، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: "کۆبوونەوەکەمان کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو بوو، یەكێک بوو لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی پێشتر. لەو کۆبوونەوانەدا باسی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە دەکەین کە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەن و بەرهەمی زۆریان هەبوو بۆ پاراستنی ئاسایشی هەموو ناوچەکان". 

جەبار یاوەر گوتیشی: "ئەمڕۆ چەند بابەتێکمان تاوتوێ کرد، هەڵسەنگاندنمان بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشوومان کرد، باسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئایندەشمان کرد". 

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار