٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆچی لایەنەکان ویستیان ڕوئیای سەرۆک بارزانی بزانن؟

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئێستا هەولێر بووەتە ناوەندێکی دانوستاندنی سیاسی و ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکوومەت و هەمووان ڕوویان لە بارەگای بارزانییە بۆ ئەوەی بۆچۆنی سەرۆک بارزانی لەبارەی ئایندەی عێراقەوە بزانن، شارەزایەکی سیاسییش دەڵێت، ئەگەر سەرۆک بارزانی و حیکمەتەکانی نەبووایە ئێستا شەڕێکی خوێناویی گەورە لە عێراق هەبوو و هەموو لایەنەکان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی ئەگەر بەدوای قسەکانی سەرۆک بارزانیدا نەچن، عێراق بەرەو هەلدێڕان دەڕوات و شەڕی تایفەگەری ڕوو دەدات، چونکە نەخشەڕێگای سەرۆک بارزانی ڕیگا ڕاستەکەیە بۆ ئایندەی عێراق.

هەموو لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانەوە ڕوو لە سەرۆک بارزانی دەکەن و دەیانەوێت ئایندەی عێراق لە زاری سەرۆک بارزانییەوە بزانن و گوێ لە حیکمەتەکانی بگرن، چونکە سەرۆک بارزانی توانی کوردستان لە قۆناغی خەباتی شۆڕشگێڕانەوە بباتە نێو هاوکێشە دیپلۆماسی و ستراتیژییەکانی جیهانەوە، بۆیە بۆچۆنی میسال ئالووسی ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردەیەیە کە توانی کورد لە دۆخی تەموموژاویی شۆڕشگێریی تەقلیدییەوە بگوازێتەوە بۆ ستراتیژییە قووڵەکان و لە شۆڕشی چەکدارییەوە بۆ نەهج و ڕێبازی دەوڵەت و لە کردارەکانەوە بۆ سەرکەوتنەکان، سەرۆک بارزانی ئەو ڕێبەرە بووە کە نەیهێشتووە، هیچ لایەنێک مافی گەلەکەی بسڕێتەوە.

'' سەرۆک بارزانی لە مەبدەئـ و پرەنسیپ و هەڵوێستەکانی دەرنەچووە و ئەو ڕێباز و قوتابخانەیە بوو کە دەبووایە سەرکردەکان وانەیان لێ وەرگرتبایە، چونکە سەرۆک بارزانی توانیویەتی هاوسەنگیی کورد ڕابگرێت و نەیهێشت ئەم کیانە سیاسییە بکەوێت و هەموو بۆچوون و هەڵوێستەکانی بۆ خەڵکی عێراق دیار بوو، ئەم سەرکردەیە کار بۆ هەموو مرۆڤەکان دەکات، ئەو نەیهێشت خوێنی خەڵک بڕژێت و توانیی کوردستان بکاتە پەناگەیەک بۆ هەموو خەڵکی زوڵملێکراو و بۆ عێراقییەکانیش دیار بوو کە سەرۆک بارزانی دنیابینییەکی فرەوان و گەورەی هەیە''. میسال ئالووسی وا دەڵێت.

دەشڵێت: ''سەردانی هەموو لایەنەکان بۆ لای سەرۆک بارزانی لەبەر ئەوەیە کە دەیانەوێت ڕوئیا و دنیابینیی سەرۆک بارزانی بۆ ئایندەی عێراق بزانن، چونکە ئێستا عێراق لە بەردەم تەحەدیاتی گەورەی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدایە، هەربۆیە لایەنەکان ڕێگای هەولێریان گرتووەتە بەر.''

 

کــاروان بــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار