٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگار: ئەمشەو لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئیدارەی خۆجێی هەولێر ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاوی تر دەکات و جێگری پەرێزگاریش دەڵێت، هەموو دەزگاکان لە ئامادەباشیدان بۆ قۆناغی دووەمی شەپۆلی باران.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشبینیی هاتنی قۆناغی دووەمی شەپۆلی باران بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، لەبەر ئەوە، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیار درا هەموو دەزگە پەیوەندیدارەکانی هەولێر ئەمشەو لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ ئەوەی دەزگاکانی حکوومەت بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بن بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان.''

جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لە سەنتەری شاری هەولێر سەرۆکایەتیی شارەوانی و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی لە ئەرکدا دەبن، لە دەرەوەی شاریش هەموو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان و هەموو شارەوانییەکان لە شوێنی خۆیان لە ئەرکدا دەبن.''

مەسعود کاڕەش دەڵێت: "تیمەکانی حکوومەت بەردەوام دەبن لە خاوێنکردنەوەی شوێن و ڕێڕەوی باران، هێزەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی و هەموو ئەوانەی پەیوەستن بە بەهاناچوونەوە لە ئەرکدا دەبن بۆ ئەوەی کارەساتی دیکە دووبارە نەبێتەوە.''

قائید مێرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار