زانیاری دەربارەی قەرزی حکوومەت لای كۆمپانیاكان

هەولێر -KDP.info- پاره‌یه‌كی زۆری حكوومه‌ت له‌لای كۆمپانیاكان و سهرمایهدارانە كه به قه‌رز ئه‌و پارەیە لە حکوومەت وه‌رگیراوه و ئێستا ده‌بێت به‌پێی یاسا بدرێتەوە بە حکوومەت، به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ورده‌كاریی كۆی پاره‌كان و شێوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
له كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا و بازرگانان قه‌رزیان له حكوومه‌ت كردووه و تا ئێستا ئه‌و قه‌رزانه نه‌دراونه‌ته‌وه، كاتی خۆی قه‌رزه‌كانی به پێوه‌ری قانوونی كراوه و له‌جیاتی قهرزەکە، خانوو، یان مڵکێك وه‌ك ڕههن له به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌رزه خه‌وێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هات و ڕۆژێك خاوه‌ن قه‌رز نه‌یتوانی ئه‌و پارەیە بداته‌وه، حكوومه‌ت به‌ناچاری ده‌ست به‌سه‌ر مڵكهكهدا بگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر هات و مڵكهكهش به‌شی ئه‌و پاره‌یەی نه‌كرد كه قه‌رزی كردووه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆی ده‌كرێت به قه‌رز. قه‌رزه‌كانیش جۆراوجۆرون؛ به‌شێكیان هی قه‌رزی بچووكه، به‌شێكیان قه‌رزی بازرگانین، به‌شێكیان قه‌رزی گه‌وره و قه‌رزی بچووك و پرۆژه‌ی بازرگانین، پرۆسه‌كه ئاڵۆزه و ئالیه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه كاتی ده‌وێت، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی قه‌رزاری حكوومه‌ت بێت هه‌ر ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه، چونكه ڕاسته به‌شێكیان قه‌رزارن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پاره‌یان لای حكوومه‌ت هه‌یه و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رقاڵه و ئه‌مه‌ش لەڕێگای دادگاكانه‌وه ده‌بێت ئه‌م كه‌یسانه به‌وردی كاریان له‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی، به‌شێك له قهزاران قه‌رزه‌كانیان بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕه‌كه‌ی كه‌مه و ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی 8ی پارەکەوە ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ڕههنهكاندا گرتووه، بڕیاری حجزیان بۆ ده‌رچووه و له هه‌مان مانگدا حكوومه‌ت ڕێكای یاسایی گرتووه‌ته به‌ر بۆ فرۆشتنی ڕههنهكان به‌ڕێگای موزایه‌ده، هاوكات هه‌ر له‌و مانگه‌دا لێژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان به مافی حكوومه‌تی زانیوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و ده‌بێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان پابه‌ند بن به ڕێكاره‌كانه‌وه، چونكه سه‌رجه‌میان ده‌گرێته‌وه.
هاوكات له 13ی 5ی 2020 حكوومه‌ت له‌ڕێگای نووسراوێكه‌وه داوای له بانکه‌كان كردووه لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند پێك بهێنن بۆ پۆلێنكردنی قه‌رزه‌كان و ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا كۆتایی هاتووه.
له‌م بارەیەوه. د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''به‌پێی یاسای قه‌رزی ساڵی 1977، هه‌ر بازرگانێك پاره‌ی حكوومه‌تی لابێت، ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕه‌هنی دانابێت، جا ئه‌و ڕەهنە خانوو، كۆمپانیا، یان هەر شتێكه، بۆ ئەوەی ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراودا قه‌رزه‌كان نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی به ڕههن دانراوه حكوومه‌ت لێی وه‌رده‌گرێت و له‌جیاتی قه‌رزه‌كه دهیفرۆشێت، یان ده‌یخاته سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئەم یاسایەش له 1/7/2020ـوە جێبه‌جێ كراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی كه‌مێك ئاڵۆزه و ڕێكاری خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ڕههنهی دایناوه به‌شی ئه‌و قه‌رزه‌ی نه‌كرد كه له حكوومه‌ت كردوویه‌تی، ده‌بێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك قه‌رز لێی وه‌ربگیرێته‌وه''.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە تا ئیستا بڕی قه‌رزی حكوومه‌ت لای بازرگانان و كۆمپانیاكان گه‌یشتووه‌ته 920 ملیار دینار و ئه‌وانه‌ی قه‌رزی حكوومه‌تیان لایە، ده‌بێت به ڕێكار و ڕێنوێنیی وه‌زاره‌تی دارایی بیدەنەوە.
حكوومه‌ت پێشتر له كۆوبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ورده‌كاریی قه‌رزه‌كانی به ڕاپۆرتێك ناردووه بۆ په‌رله‌مان تا لهوبارەیەوه په‌رله‌مان ئاگادار بێت له وردهكارییەکان و ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''به‌پێی مادده‌ی 13 بڕگه‌ی 3 له یاسای چاكسازیی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020 پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی ڕێكاری یاسایی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بگرێته‌به‌ر و پێداچونه‌وه به‌و مڵك و ماڵانه‌دا بكرێت بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه كه دانراون و به‌داخه‌وه سستی هه‌یه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه و له قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و ڕههنانه وه‌ك قه‌رز دانراون ده‌بێت ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و بڕی قه‌رزه‌كه زۆره و ئه‌گه‌ر وه‌ربگیرێته‌وه داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌و پارانه به شێوه‌ی خێرا وه‌رناگیرێنه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی: ''هه‌ندێكیان هه‌م قه‌رزدارن هه‌م پاره‌شیان لای حكوومه‌ته، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی كه‌مێك ئاڵۆزه، به‌ڵام هه‌یانه ته‌نیا قه‌رزی كردووه، بۆیه ئه‌وه‌یان ده‌بێت به شێوه‌ی خێرا ڕێكاره‌كان له‌سه‌ری جێبه‌جێ بكرێت.''
وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له كۆمپانیا و بازرگانه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدایه و له ئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییه پاره‌یه‌كی زۆر گەڕاوه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




