٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك.. زیانی سەرجەم ناوچەکان به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌ ھەشت ملیار دینار بووە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دھۆک رایگەیاند، پەکەکە لە سنووری پارێزگای دھۆک لە بواری کشتوکاڵدا زیانی زۆری لە خەڵکی دھۆک داوە، کە زیانەکان بە ھەشت ملیار دینار دەخەمڵێندرێن، بۆیە لیژنەیەک پێکھات و خەمڵاندنی بۆ زیانەکان کرد، بۆ ئەوەی لەلایەن حکوومەتەوە قەرەبوو بکرێنەوە.

ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بەداخەوە ئەو گوندانەی نزیک پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک زیانی زۆریان بەرکەوت و، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر جووتیارانی ئەو ناوچانە ھەبوو لە ناوچەکانی بەرواری باڵا و زاخۆ و زێبار و ناوچەکانی دیکە، کە بە سەدان گوند دەبن، جێگای داخە ھەموو بەرھەمە کشتوکاڵییەکانیان لەناوچوو و نەیانتوانی بچنە گوندەکانی خۆیان لەترسی پەکەکە و تۆپبارانکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن تورکیاوە، بۆیە بەداخەوە زیانەکان گەلێک زۆر بوون.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دھۆک گوتیشی، جووتیارانی ئەو ناوچانە نەیانتوانی بچنە سەر رەز و باخ و بێستانەکانیان، بۆ ئەوەی زەوییەکان بچێنن و ئاودانیان بۆ بکەن، ئەمەش وای کرد کە ھیچ بەرھەمێکیان نەبێت.

جەمیل باسی لەوەش کرد، لیژنەیەک پێکھات بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ زیانەکانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بکات، تا قەربوو بکرێنەوە و ھەر ئیدارەیەک لە سنووری خۆی خەمڵاندنەکانی خۆیان کرد و پێشکەشیان کردووە، لە ئەنجامیشدا دەرکەوتووە زیانی سەرجەم ناوچەکان نزیکەی ھەشت ملیار دینار بووە، کە ئەمەش زیانێکی زۆرە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار