٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان بۆ KDP: پێویستە وەزیری شارەوانی روونکردنەوە بدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی وەزیری شارەوانی ئامادەی کۆبوونەوەی لیژنەی شارەوانییەکانی پەرلەمانی کوردستان بێت، بڕیاردەری لیژنەی شارەوانییەکانیش دەڵێ، لە پێوەری ئاوی ماڵان و جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی خانووی زێدەڕۆ دەکۆڵینەوە. 

نزار مەلا غەفار، بڕیاردەری لیژنەی شارەوانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لیژنەی شارەوانییەکان بانگھێشتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری کردووە بۆ پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزیری شارەوانی و شاندی یاوەری بێنە پەرلەمانی کوردستان، بێگومان کۆمەڵێک پرسی گرینگ ھەن، کە پەیوەستن بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە و ئێمە لەگەڵ وەزیری شارەوانی و تیمی وەزارەت، باسیان لێوە دەکەین".

مەلا غەفار ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پرسی پێوەری ئاوی ماڵان و پڕۆژە پێشنیازی گەشتوگوزار و جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی خانووی زێدەڕۆ، ھەموو ئەو تەوەرانە دەبن لەگەڵ وەزیری شارەوانی دانوستانی لەسەر دەکەین، چونکە خەڵکی چاویان لە پەرلەمانە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات و چەندین یاسا دەرکراون پەیوەستن بە شارەوانییەوە، کە پێویستە وەزیر رووکردنەوە بدات".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار