مەسروور بارزانی یەکەمین پێشانگا و کۆنفرانسی کشتوکاڵیی لە هەولێر کردەوە

هەولێر-KDP.info- کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشانگا و کۆنفرانسی کشتوکاڵی و بەروبومە ئاژەڵییەکانی لە هەولێر کردەوە.
پێشانگاکە کە یەکەمین پێشانگای کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکانە لە هەولێر، بە هەماهەنگیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێک خراوە.
لەیەکەمین پێشانگا و کۆنفرانسی کشتوکاڵی و بەروبومە ئاژەڵییەکان سەرجەم 60 کۆمپانیای جۆراوجۆر لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەشدارن و پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
پێشانگاکە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە چاوەدێری دەکرێت و هاوکات تێیدا کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە کشتوکاڵ و بەروبوومە ئاژەڵەیەکان ڕێک دەخرێت.
لە پیشانگاکەدا 60 کۆمپانیای جۆراوجۆری بواری کشتوکاڵ و بەروبومی ئاژەڵی بەشدارن و بەرهەمەکانی خۆیان خستووەتە ڕوو.




