٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێران بە مەرج ڕێگا بە هاووڵاتییان دەدا سەردانی بکەن

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران-KDP.info- سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێ، ئاگاداری هاونیشتیمانیان  و گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، کە پێویستە مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێبکەن.

مەسعوود باتێلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "گەشتیاران و هاووڵاتییان پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتیڤ بێت، هاوکات کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩  لەگەڵدابێت، بە پێچەوانەوە هاووڵاتییان، یا هەر گەشتیارێک هەردوو بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی پێنەبێت، وڵاتی ئێران ڕێگایان پێنادا سەردانی بکات و دەگەڕێندرێنەوە".

هەروەها دەشڵێت: "پێویستە گەشتیاران رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، تا تووشی گرفت نەبن، چونکە رێگایان پێنادرێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن".

 

سیروان سابیر

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار