"قه‌ته‌ر دەیەوێت ئابووریی کوردستان به‌ره‌وپێش به‌رێت"
__2021_10_17_h15m34s40__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، ئێستا سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانى قه‌ته‌ر خواستێکى زۆریان بۆ بره‌ودان به که‌رتى ئابووریی هه‌رێمى کوردستان هەیە و بۆ ئه‌وه‌ش ئێستا ''ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌فیرى عێراق له وڵاتى قه‌ته‌ر له‌سه‌ر هێڵین، تاوه‌کوو کارئاسانى بکرێت بۆ چوونى وه‌فدێکى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان و دروستبوونى په‌یوه‌ندیى ئابووری له نێوان هه‌ردوولادا.''
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "گومان له‌وه‌دا نییه کە قه‌ته‌ر ئێستا یه‌کێکه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانى ناوچه‌که له ڕووى ئابوورییه‌وه، به شێویه‌ک کە جێپه‌نجه‌ى ئابووریی قه‌ته‌ر به‌ڕوونى به‌سه‌ر ئابووریی وڵاتانى ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت به‌شێک له وڵاتانى ئه‌ورووپاشەوە ده‌بینرێت و، زۆربه‌ى وڵاتان خوازیارن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ قەتەر هەبێت، بازرگانانى قه‌ته‌ر خاوه‌نى سه‌لیقه و شاره‌زاییى زۆرن، به‌تایبه‌ت له بوارى وه‌به‌رهێناندا، ئێستا خاوه‌نداریه‌تیى زۆربه‌ى پرۆژه گه‌وره‌کانى به‌ریتانیا بۆ قه‌ته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.''
سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان گوتیشى: "هاتنى سه‌رمایه‌داران و بازرگانانى قه‌ته‌ر بۆ هه‌رێمى کوردستان ڕۆڵى باشى ده‌بێت بۆ پته‌وکردنى ژێرخانى ئابووریی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت کە ئێستا ئێمه زۆر پێویستمان به ئه‌زموونى وڵاته‌که هه‌یه، ئه‌وه‌ى ئێمه تیبینیمان کردووه، خۆشبه‌ختانه قه‌ته‌ر خوازیاره ئه‌م په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابورییه‌ى له‌گه‌ڵ کوردستان هه‌بێت و ئێمه به‌ڕوونى ئه‌مه‌مان له باڵیۆزى عێراق له قه‌ته‌ر بیست، جگه له‌وه‌ش، ژینگه‌ى کوردستان هاوکارێکى باش ده‌بێت له‌و ڕووەوە".
سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاودره و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ڕوونیشى کرده‌وه: "وا بڕیاره هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له داهاتوودا شاندێکى بازرگانى له هه‌رێمى کوردستانەوە بچێته قه‌ته‌ر و ڕاسته‌وخۆ دانیشتن و گفتوگۆ هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى کارکردن و دانانى میکانزمێک تاوه‌کوو جۆرێک له دڵنیایى له نێوان هه‌ردوولادا ببێت بۆ کارى پێکه‌وه‌یى، به‌تایبه‌تی ئێستا باس له کردنه‌وه‌ى کونسوڵی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر دەکرێت که بێگومان ئه‌مه خزمه‌تێکى باشى بابه‌ته‌که ده‌کات".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




