٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خدر مەنتک: دەنگدان بە پارتی، سەرخستنی پەیامی سەرۆک بارزانییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- خدر مەنتک، کاندیدی ژمارە ٢٠ی پارتی لە دەوروبەری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە کاندیدی پارتیین لە سنووری بازنەی دووی ھەولێر و داوای متمانە لە دەنگدەرانی سنووری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی ببینە نوێنەرێکی جێی متمانە بۆ چوار ساڵی داھاتووی پەرلەمانی عێراق و دەنگدانی ئێوە بە پارتی و کاندیدانی، سەرخستنی پەیامی سەرۆک بارزانییە بۆ بەرگریکردن لە مافی ھاووڵاتییان و گشت پێکھاتەکان.''

خدر مەنتک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئێمە ھەڵبژێردراوی ھێزێکین کە ٧٥ ساڵە قوربانی و خەبات بۆ میللەتەکەی دەبەخشێت و لە ساتە زۆر ھەستیارەکاندا پارتی میللەتی خۆی بەجێ نەھێشتووە، پارتی ھێزی مانەوەی کیانی ھەرێمی کوردستانە، ئەوەی ماوەتەوە لەگەڵ عێراق تەنیا بە پارتی یەکلا دەکرێتەوە و ڕۆژانی بەرگریی پارتی و ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانیتان لەیاد بێت بۆ ڕۆژی دەنگدان، لەگەڵ پارتی بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر ھەنگاو دەنێین.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار