کاندیدێکی پارتى له گه‌رمیان: به ده‌نگه‌کانتان ڕێگه‌م بده‌ن خزمه‌تتان بکه‌م

سلێمانی -KDP.info- کاندیدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى پێنجى سلێمانى ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى له کۆتاییی پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌یبینین بەده‌مه‌وه‌هاتنى هاووڵاتییانە بۆ سه‌رخستنى کاندیدانى پارتى، ئەوەش جێگه‌ى فه‌خره و هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌بیر ناکه‌ین".
شوان محه‌مەد ڕۆسته‌م، کاندیدى ژماره 24ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنه‌ى پێنجى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "جارێکى دیکە په‌یمان و به‌ڵێن بۆ تاک به تاکى هاووڵاتییانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان؛ چه‌مچه‌ماڵ، که‌لار، کفرى، ده‌ربه‌ندیخان و بنارى به‌مۆ دووپات ده‌که‌مه‌وه که وه‌ک خۆتان به‌رگرى له مافه‌کانتان دەکه‌م و زۆر باش له کێشه و گرفته‌کانتان تێ ده‌گه‌م".
گوتیشى: "بەبێ جیاوازى خزمه‌ت به ته‌واوى هاووڵاتییان ده‌که‌م و له هه‌رکۆێ پێویست به من بوو، دڵنیا بن له‌وێ ده‌بم، ته‌نها ئه‌م جاره متمانه‌مان پێ بکه‌ن تاوه‌کوو بۆتان ده‌ربکه‌وێت که چه‌ند ڕاستگۆ بووین له‌گه‌ڵتان".
کاندیده‌که‌ى پارتى له گه‌رمیان ده‌شڵێت: "پارتى دیموکراتى کوردستان مه‌به‌ستیه‌تى و به‌رنامه‌ى تایبه‌تى بۆ خزمه‌تکردنى هاووڵاتییانى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یه، له‌گه‌ڵمان بن و ده‌نگمان پێ بده‌ن تاوه‌کوو به چاوى خۆتان ببین که پارتى چۆن و به چ شێوازێک خزمه‌تتان ده‌کات، ده‌نگ و متمانه‌تان یه‌کسانه به ژیانێکى باشتر".
شوان محەمه‌د ڕۆسته‌م له بازنه‌ى 5ی سلێمانى به ژماره (24) کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




