٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو بۆ KDP: داوا دەکەین ئارام بگرن.. دەنگیان نافەوتێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرـKDP.infoـ پارێزگاری ھەولێر دڵنیایی دەداتە دەنگدارانی تایبەت، کە بە ھاوکاریی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان توانیویانە کێشەی پەنجەمۆرەکان چارەسەر بکەن و ئێستا دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن. دەشڵێ، ئەو چەند کێشەیەی لە چەند شوێنێک هەبوون، چارەسەر کران.

ئەمڕۆ ٨ـی١٠ـی٢٠٢١ لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت و ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان و زیندانیکراوان دەستی پێکرد، کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٩٠ھەزار و ٥٤دەنگدەری تایبەت ھەیە و ٥٢ بنکەی دەنگدان دیاری کراوە، هەروەها ٢٥ھەزار و ٢٠٠دەنگدەری ئاوارە ھەیە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ٢٠بنکەی دەنگدانیان بۆ دیاری کراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە پڕۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆدا، کە دەنگدانی تایبەتە و لە ھەموو عێراق و کوردستانیش بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە، لە چەند  شوێنێک کێشەی ئامێرەکان و پەنجەمۆرەکان ھەیە، بەڵام ھەوڵی چاککردنی دراوە و تا ئێستا بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک باش پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم لە چەند شوێنێک بنکەکان وەستان، ئێستا کێشەکە چارە کراوە و ھەوڵ دەدرێت کێشەکان بە گشتی چارەسەر بکرێن، تا بتوانن بە باشی و بێ کێشە دەنگی خۆیان بدەن، بەڵام پرۆسەکە خۆی سیستمەکەی وایە کەمێک لەسەرخۆیە و نابێت لۆدی لەسەر دروست بکرێت، بۆیە داوا دەکەین ئارام بگرن و بە ھاوکاریی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کێشەکان چارە دەکرێن و دەنگیان نافەوتێ.''

خۆشناو گوتیشی: ''پشتیوانی برادەرانی کۆمسیۆنین و ھەر بابەتێکیان بوێت ئامادەکاریی تەواوی بۆ کراوە، ھەوڵ دەدەین ئەو کێشانەی ئەمڕۆ دروست بوون لە دەنگدانی گشتی، ئەم کێشانە زووتر چارەسەر بکرێن لە ١٠ـی ئۆکتۆبەردا تا ھاووڵاتیان بتوانن بە ڕێکوپێکی دەنگی خۆیان بدەن.''

 

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار