بێشکچی بۆ KDP: بەهێزبوونی پارتی قازانجێکی گەورە بە هەمووان دەگەیەنێت

هەولێر-KDP.info- ئیسماعیل بێشکچی، بیرمەند و نووسەری تورک و دۆستی دێرینی گەلی کورد دەڵێ، مەسعوود بارزانی، سەرۆکێكی کوردە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و رۆژهەڵاتی نزیک، کە بەرژەوەندییەکانی کورد و کوردستانییان دەپارێزێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش، پێکەوەبوونی کورد بە گرینگ دەزانێت.
ئیسماعیل بێشکچی، بیرمەند و نووسەری دیاری تورک و دۆستی دێرینی کورد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، کاتێ ئەوان لە ڕەوشی کوردان و کوردستانییان لە ٦٠ ساڵی کوتایی و لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لە ڕۆژهەڵاتی نزیک، تەماشا دەکەن، دەیبینن، بە پێی ٦٠ ساڵی کۆتایی دیار دەبێ ئەم نەتەوەیە گەلێ دەستکەوتیان هەن، بەڵام لە پێناو تێکۆشان و قوربانییەکی گەورە، دەتوانن بڵێن دەستکەوتەکان بە بەراورد بە قوربانییەکان کەمن، بەڵام وەکخۆی دەستکەوتەکان بە گەورە دەبینێت، نموونەش بە ئاوەدانکردنەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا دێنێتەوە و دەڵێ: "دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە و، دەبێ کورد ئیسرار بکەن بۆ ئەو ناوچانەی ئێستا دابڕاون".
بێشکچی ئاماژەش بەوە دەدا، کورد و کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٢٠ـەوە لە کۆمەڵەی گەلان (عصبة الامم) دابەش بوون و پارچە پارچە کراون، ئەوەش زۆر ڕوونە کە بۆ کورد و کوردستانییان ئەنجامێکی قورسی خستووەتە گۆڕەپانەکەوە، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هەروەک چۆن هەموو جەستەی کورد دابەش بوو، ئاواش مێشکیان دابەش کران و، دەبێ کورد بیر لەم هەموو شتانە بکاتەوە.
ئیسماعیل بێشکچی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆچوونی وایە، کە دەبێ کورد ئەوە بزانن یەک بگرن و بە یەکگرتووییەوە بەرەو هەڵبژاردن بچن، بۆ ئەوەی کورد لە بەغدا بە ئاوایەکی بەهێزەوە نوێنەراتیی خۆیان بکەن.
ئیسماعیل بێشکچی ئەوەش دووپات دەکاتەوە، کە مەسعوود بارزانی، سەرۆکێكی کوردە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و رۆژهەڵاتی نزیک، کە بەرژەوەندییەکانی کورد و کوردستانییان دەپارێزێت، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە هاوکاریی کوردان بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە لایەک، هاوکات بەهێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، قازانجێکی گەورە بە هەمووان دەگەیەنێت.
هەڤپەیڤینی؛ کاروان بــــاعەدری




