٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوانی دەوروبەری ھەولێر: دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- لاوانی دەنگدەری دەوروبەری ھەولێر دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن و دەڵێن، ڕۆژی دەنگدان دەکەینە ڕۆژی سەرکەوتنی پارتی لە عێراق و کوردستان.

محەمەد مەسعود، وەک دەنگدەرێکی لاوی دەوروبەری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، لەبەر ئەوەی سەرۆک بارزانی متمانەی بەو کاندیدانەی پارتی داوە و ئێمەش پابەندی فەرمانی سەرۆک بارزانین، ھۆکاری دەنگدانم بۆ پارتی بۆ خەباتی ٧٥ ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە لە پێناو ئازدی و ئاوەدانیی کوردستاندا خەباتی کردووە و قوربانیی داوە.''

ھندرێن مزووری، دەنگدەرێکی دیکەی دەوروبەری ھەولێرە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگی من بۆ پارتییە، لەبەر ئەوەی پارتی بەرنامە و کارنامەی ئاشکرا کردووە و کار بۆ گەنجان دەکات.''

میلاد پیرۆ دەنگدەرێکی دیکەی گەنجە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دەنگدانی ئێمەی گەنج بە پارتی ئەرکە، چونکە پارتی بەدیلی نییە و ھیچ ھێزێک وەک پارتی توانای پاراستنی ھەرێمی کوردستانی نییە، دەنگدان بە پارتی بۆ گەرەنتیکردنی ئایندەمانە و ڕۆژی دەنگدان دەکەینە ڕۆژی سەرکەوتنی پارتی.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار