٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەختیار شوکری: پارتی چەندین پڕۆژەی بۆ کەرتی تەندروستی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  پارتی لە پەیامەکەیدا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر خزمەتگوزاریی تەندروستی و گرینگیدان بە کەرتی تەندروستی دەدات و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستییش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کەرتی تەندروستی لە پێشینەی کارەکانی حکوومەتدایە.

بەختیار شوکری، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە تەنیا لەم خولەی پەرلەماندا دوو پڕۆژە لە گرینگترین پڕۆژەیاساکانمان پەسەند کردووە، لەوانە یاسای مافی نەخۆش و یاسای ماددەی ھۆشبەر و چارەسەرکردنی، چەندین ساڵە ئەو دوو کێشەیە ھەبوون و ئێمە توانیومانە یاسای بۆ پەسەند بکەین، سێ پڕۆژەیاسای دیکەی گرنگ لەبەردەستن بۆ پەسەندکردن، ئەمانیش ئەمساڵ پەسەند دەکرێن، لەوانەش پڕۆژەیاسای کاری تەندروستی.''

ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی دەڵێت: "ھەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو توانا سنوردارەی ھەیەتی ھاوکاریی زۆر کاریگەری کردووە تا ھاووڵاتییانی ئێمە بە کەمترین زیان دەربچن.''

شوکری جەختی کردەوە: "ئەو خزمەتگوزارییانەی لە نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا پێشکەش دەکرێن، کەم نین، ھەر لە ئەنجامدانی پشکنینەوە تا چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا و دابینکردنی ڤاکسین، ئێستا ھەندێ بنکە ھەن، ٢٤ کاتژمێر پشکنین و ڤاکسینی بێبەرانبەر پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکەن.''

بەختیار شوکری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پارتی لە کابینەی نۆدا کارنامەی خۆی ھەیە و ھەردوو کەرتی پەروەردە و تەندروستی لە پێشینەی کارەکانی حکوومەتدایە و پارتی ھەر پێشنیار و پڕۆژەیەکی ھەبێت لە ڕێگەی تیمی حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ خزمەتی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار