وه‌زیر: یه‌ك ملیۆن ئاواره تا ئێستا له كوردستان ماون.. ده‌رگای كه‌مپه‌كان داناخه‌ین

هەولێر-KDP.info- به ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌هه‌ولێر، دانرا.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ساڵی (2014)، (دوو) ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و سووری روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر تا ئێستا له كوردستان ماون، كه جێی داخه به‌هۆی خراپی باردودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان، ئه‌وان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زیری ناوه‌خۆ راشیگه‌یاند، هیوادارین ئاسایشی ئه‌و شوێنانه به‌رقه‌رار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ته‌واوی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و پێگه‌ی خۆیان، كه به‌هاوكاری رێكخراوه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هان بدرێن، بگه‌ڕێنه‌وه.
روونیكرده‌وه، تا یه‌ك ئاواره رازی بێت له‌م كه‌مپانه ژیان به‌سه‌ر ببات، ده‌رگای كه‌مپه‌كان داناخه‌ین، كه تا ئێستا (250) هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌هیواین ئه‌وانیش به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه یارمه‌تیان بدات تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه، كه ماوه‌یه‌كه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش به ره‌چاوكردنی دۆخی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی ئابووری هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی فیدڕاڵ و وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ران جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئاماژه‌یپێكرد، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، زۆر گرنگه، كه بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری جیاواز و راوێژی یاسایی، ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌بوایا سه‌ردانی چه‌ند شوێنێك بكات، بۆیه ئێستا له‌یه‌ك په‌نجه‌ره‌وه ته‌واوی گرفته‌كانیان له‌م سه‌نته‌ره چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
گوتیشی: به‌هیوام له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاواره و په‌نابه‌ر نه‌مێنێت و هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و پێگه‌ی خۆیان.




