٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد مستەفا: لە سنووری خۆشناوەتی ٦٠ خێزان پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

لە سنووری خۆشناوەتی ٦٠ خێزان پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینیش دەڵێت، دەرگا کراوەیە و ''خەڵکێکی دیکەش بەڵێنیان پێ داوین، دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن.''

ھیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری بالیسان ٦٠ خێزان پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتیمانەوە کردووە و خەڵکی گوندی سپیلکەی دەڤەری خۆشناوەتین، ئەوانە پێشتر سەر بە یەکێتی و گۆڕان بوون، بەڵام بڕیاریان داوە لەنێو ڕیزەکانی پارتیدا درێژە بە خەبات بدەن، ئەوانە پێشمەرگەی کۆنیان تێدایە و ١٣٥ دەنگیان ھەیە.''

بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین گوتی: "ئەو خێزانانە لە ھەولێر و خۆشناوەتی نیشتەجێن و ھیچ داواکاریشیان نەبووە، بەڵکوو تەنیا بڕیاریان ئەوە بووە بێنە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان، بێگومان دەرگای پارتییش بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان کراوەیە.''

ھیوا ئەحمەد مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "خەڵکێکی زۆر پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن، بەڵام لە ترسی نانبڕین و نانەوەی کێشە بۆیان، دەڵێن ئێمە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین و بوونەتە لایەنگری پارتی.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار