وه‌زیر: بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیان 10 ئامبوڵانس بۆ سلێمانى دابینكران

هەولێر-KDP.info- حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به مه‌به‌ستى خزمه‌تکردنى زیاترى هاووڵاتیان و که‌رتى ته‌ندرووستى، ژماره‌یه‌ک ئامبوڵانسى بۆ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌کى سلێمانى و ده‌ووروبه‌رى دابینکرد.
د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندرووستى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى راگه‌یاند: "له‌سه‌ر بڕیارى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیان، 10 ئوتۆمبێلى جۆرى ئامبوڵانس بۆ هه‌ریه‌ک له نه‌خۆشخانه‌کانى شه‌هیدانى پێنجوێن، شه‌هید ره‌ئوف به‌گ له هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه، شه‌ھید شه‌وکه‌تى حاجى موشیر له سه‌ید سادق، شه‌هید تۆفیق به‌گى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندرووستى سلێمانى دابینکرا".
به‌رزنجى گوتیشى: "دابینکردنى ئامبوڵانسه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تکردنى زیاترى هاووڵاتیان و، پێداوێستى نه‌خۆشخانه‌کان بووه، بۆیه بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى حکوومه‌ت جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه و سوپاسى ده‌که‌ین".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




