ڕۆڵى زانکۆ له به‌ئه‌رشیفکرنى ڕووداوه مێژووییه‌کاندا

پسپۆڕێکى بواری مێژوو له زانکۆى سلێمانى به‌گرنگییه‌وه باس له به‌دۆکۆمێنتکردن و به‌ئه‌رشیفکرندنى ڕووداوه مێژوویییه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت، نووسینه‌وه‌ى مێژوو به‌بێ به‌ڵگه‌نامه نووسینه‌وه‌یه‌کى کرچ و کاڵە، ده‌بینین ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى پشت به به‌ڵگه و دۆکۆمێنتى مێژوویى ده‌به‌ستن زیاتر موعته‌رف و باوڕپێکراو و سه‌رکه‌وتوون له هه‌موو نووسینه‌کانى تر و شایانى ئه‌وەن خوێنه‌ر پشتیان پێ ببه‌ستێت.
عه‌بدولخاق سابر، مامۆستاى به‌شى مێژووى زانکۆى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه له ماوه‌ى ڕابردوودا نه‌توانراوه وه‌ک پێویست هه‌موو ئه‌و ڕووداوه مێژوویییانه‌ى که له قۆناغه جیاوازه‌کانى سه‌د ساڵى ڕابردوودا ڕویان داوه به‌ئه‌رشیف بکرێت و بنووسرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر جار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى حه‌قیقه‌تى مێژووییى ڕوداوه‌کان، به‌داخه‌وه په‌نامان بردووەته به‌ر وڵاتانى دراوسێ و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان که هاتوونه‌ته کوردستان، به‌ئه‌رشیفکردن له کوردا ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه هاتووەته ئاراوه و کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت له دواى ڕاپه‌ڕین، هه‌ندێک لە ده‌زگا ئه‌هلییه‌کان ئەم کارەیان له چوارچێوه‌یه‌کى سنورداردا کردووە، له کاتێکدا ده‌بوو حکوومه‌تى هه‌رێم خۆى له ڕێگه‌ى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانه‌وه له خه‌مى ئه‌م بابه‌ته‌دا بێت، چونکه نووسینه‌وه و به‌دۆکۆمێنتکردنى ڕووداوه مێژوویییه‌کان له هه‌موو دونیا به پله‌ى یه‌ک ئه‌رکى حکوومه‌ته".
گوتیشى: "تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کى نووسراوى هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان زانکۆکانى کوردستان بۆ نووسینه‌وه‌ى ڕووداوه مێژوویییه‌کان و به‌ئه‌رشیفکردنیان نییه، هه‌ر زانکۆیه‌ک سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌و کاره ده‌کات که ئه‌مه کارێکى گونجاو نییه، ده‌بوو فراوانتر کارى له‌سه‌ر بکرێت، چونکه بابه‌تێکى گرنگه و ڕه‌نگه به ته‌نها زانکۆیه‌ک نه‌توانێتی هه‌قى خۆى بدات به بابه‌ته‌که، چونکه بابه‌تى به‌دۆکۆمێنتکردنى ڕووداوه جیا جیاکانى مێژوو ئه‌رکێکى ئاسان نییه و له سه‌روو هه‌مویه‌وه ده‌بێت به شێوه‌یه‌کى بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیانه بنووسرێته‌وه و خواستى خوێنه‌ر تێر بکات".
سه‌باره‌ت به تواناى مرۆییى ئێمه له نووسینه‌وه ڕووداوه‌کان و به‌ئه‌رشیفکردنیان ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه دا: "بێگومان هه‌موو مامۆستایانى زانکۆ ئه‌و توانایەیان نییه ڕووداوه مێژوویییه‌کان ئه‌رشیف بکه‌ن، چونکه بابه‌تێکى وا پێویستى به سه‌لیقه و شاره‌زایى هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و پسپۆڕانه‌ى که وتار و توێژینه‌وه‌یان هه‌یه و کار له‌سه‌ر به‌دۆکۆمێنتکردنى ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌توانن کارێکى وا بکەن، بیرمان نه‌چێت ئێستا هه‌ندێک په‌یدا بوون خه‌ریکى به‌ئه‌رشیفکردنى مێژوو و نووسینه‌وه‌ى ڕووداوه‌کانن که ئه‌مانه زیاتر به‌مه‌به‌ستى ماددى و بازرگانى ئه‌و کاره ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئاگادارى ورد و درشتى ڕووداوه‌کان نین، به‌وه‌ش زۆر جار ده‌بینین بێئاگایانه ڕاستیى ڕووداوه‌کانى شێواندووه، بۆیه ئه‌رکى ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کانه ڕێگه به‌مه نه‌ده‌ن و خۆیان له ڕێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانکۆکان ئەم کارە بکەن.''
ئەرسەلان ئەحمەد




