بەهۆى خراپى رەوشى پارێزگای دهۆك له تووشبوونی هاووڵاتییان به كۆڕۆنا وەزیرى تەندروستى گه‌یشته دهۆك

دهۆك-KDP.info- به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26 ى 7 ى 2021، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: به هۆی زۆری رێژه‌ی تووشبوونی هاووڵاتییان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی گه‌یشته پارێزگای دهۆك.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: له پلانێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان و دابینكردنی پێداویستی و ئاماده‌كاری باشتر، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به كۆڕۆنا له دهۆك ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌ێنێت: ره‌وشی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا زۆر خراپه و تا كاتژمێر 12 ى شه‌وی رابردوو، زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان تۆماركراوه ، كه رێژه‌كه‌ی زۆره و زۆرترین تووشبووش له پارێزگای دهۆكه.
هەر ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3559 كه‌سی دیكه تووشی كۆڕۆنا بوون.
له‌و ماوه‌یه‌دا 1041 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 13 كه‌سیش به‌م په‌تایه گیانیان له ده‌ستداوه.
تووشبووان: ( ٣٥٥٩ تووشبووی نوێ)
• (971) هەولێر
• (893) سلێمانی
• (1564) دهۆك
• (19) هەڵەبجە
• (88) گەرمیان
• (88) ڕاپەڕین




