مه‌سروور بارزانی ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ بریندارانی كاره‌ساته‌كه‌ی ناسریه ده‌ربڕی

هەولێرـKDP.infoـ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی شاری ناسریه‌ی كرد و ئاماده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی ته‌ندروستییه بۆ نه‌خۆشانی ئه‌و رووداوه‌ی شاری ناسریه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی پارێزگای زیقار ده‌رده‌بڕێت و وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپاردووه، كه هاوكاری بۆ برینداران پێشكه‌ش بكات.
شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاری زیقار ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 30 كه‌سیش برینداربوون.
ته‌رمی هه‌ندێك له قوربانیان بوونه‌ته خه‌ڵووز و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه ناناسرێنه‌وه.




