جێگرى پارێزگارى ھەڵەبجە ده‌ستبه‌کار ده‌بێت

دواى 6 ساڵ له ڕێککه‌وتنى یه‌کێتى و گۆڕان، حه‌فته‌ى دابێ جێگرى پارێزگاى هه‌ڵەبجه له‌سه‌ر پشکى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌کار دەبێت.
شاهین حه مه ڕه‌زا، کاندیدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند:"له ئێستادا له سه‌ر پشکى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کاندیدم بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵەبجه بۆ بوارى کارگێڕى, پرکردنه‌وه‌ى پۆسته‌که له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێکه‌وتنه سیاسییه‌دایه که بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نیشتیمانىی کوردستان بۆ به‌ڕێوبردنى پۆسته ئیدارییه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ى ڕابردوو رێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کردوه".
ناوبراو گوتیشى:" له ئێستادا ڕێکاره ئیدارییه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌که‌م له وه‌زاره‌تى بازرگانییه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى پێکردوه، چونکه به پێى یاسا پارێزگاکان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆن، به‌دڵنیاى دواى ته‌وابونى رێکاره یاسیاییه‌کان به فعلى ده‌ستبه‌کارده‌بم له ئه‌رکه نوێیه‌که‌مدا که پێده‌چێت بکه‌وێته سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو".
ئەرسەلان ئەحمەد




