٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-   بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە سەردانی بەغدا دەکات و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، یاسای بوودجە جێبەجێ دەکرێت.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە و ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان قۆناغی باشی بڕیوە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین بەڵگەی پێشکەش بە حکوومەتی فیدڕاڵی کردووە و ھەنگاوی باش نراون لەوبارەیەوە."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "ھەردوولا پابەندیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بوودجە دەربڕیوە، بەتایبەتی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستانەوە."

د. ڤیان سەبری ڕوونی کردەوە: "ئێمە گەشبینین بەوەی ڕێککەوتنی پێشوو لەبارەی ڕادەستکردنی داھاتی ھەرێم و ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و ھیچ ڕێککەوتنێکی دیکەش ناکرێت، ئەوەی ھەیە ڕێککەوتنی پێشووە و جێبەجێ دەکرێت."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار