سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له یادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له خۆیان و له ڕێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه له ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ته‌واوى كادیران و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان وه‌ك هێزێكى سیاسیى سه‌ره‌كیى كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكى دیاره له مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى ئازادى و به‌دیهێنانى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌مڕۆش یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا.
به‌ڕێزیان ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و ته‌واوى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى گه‌لى كوردستاندا به گرنگ و پێویست زانى، هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا سڵاو و دروودى بۆ گیانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتى كرده‌وه كه به ڕێز و شكۆوه یادى ده‌كه‌ینه‌وه.
لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان سوپاس و پێزانینى خۆیان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیان بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختیان له ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه.




