کشتوکاڵى سلێمانى: گرنگیدان به که‌رتى کشتوکاڵ له‌م کابینه‌یەدا جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه

سلێمانی-KDP.info- جێگرى به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى کشتوکاڵى سلێمانى ده‌ڵێت، دانانى به‌ردى بناغه‌ى سایلۆیه‌ک له شارى سلێمانى یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌ڕێز، به‌تایبه‌ت له دۆخێکى وه‌ک ئه‌مساڵ که وشکه‌ساڵییه زۆر گرنگه، ئه‌مه ڕۆڵى یه‌کجار باشى ده‌بێت له پاراستن و نه‌فاوتانى به‌رهه‌مى دانه‌وێڵەى جووتیارانى سنووره‌که، چونکه ساڵانى ڕابردوو گرفتى وه‌رنه‌گرتنى گه‌نم و که‌میى بڕى وه‌رگیراو له سایلۆکان یه‌کێک بوو له کێشه‌کانى جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ى لایه‌نێکى دیکەی ئابووریشى هه‌یه که له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت به هه‌زاران هه‌لى کار له ده‌رچووانى به‌ش و پسپۆڕییه جیاوازه‌کانى بوارى کشتوکاڵ له پرۆسه‌یه‌کى له‌م شێوه‌یه سوود له تواناکانیان وه‌ربگیرێت.
ڕزگار حمه خدر، جێگرى به‌ڕێوەبه‌ری گشتیى کشتوکاڵى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا و له ته‌مه‌نى ئه‌م کابینه‌یه‌دا ئه‌وه‌ى به‌رچاوه وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان توانیویەتی چه‌ندین پرۆژەیاساى گرنگ به ئاڕاسته‌ى بووژانه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ و گرنگیدان به که‌رتى کشتوکاڵ بخاتە ڕوو. له ڕابردودا له ته‌واوى شاره جیاوازه‌کان به‌ردى بناغه‌ى چه‌ندین پرۆژه له‌م ڕووه دانراون، پلانیش هه‌یه که چه‌ندین پرۆژه‌ى دیکه‌ش له داهاتوو بخرێنه بوارى جێبه‌جێکردن، که‌شوهه‌وا و خاکى به‌پیتى هه‌رێمى کوردستان گونجاوه و ئه‌مه‌شمان لێ ده‌خوازێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌م سه‌رتایه ده‌ستى پێ کردووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له‌م سیاسه‌ته به‌دڵنیایى له چه‌ندین ساڵى داهاتوو شتێک نامێنێ به ناوى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراکى ئێمه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش ده‌توانین ببینه سه‌به‌ته‌ى خۆراک بۆ ناوچه‌کانى دیکه".
حمه خدر گوتیشى: "دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌یه‌کى له‌م شێوه‌یه ته‌نها خۆى له هه‌ڵگرتن و عه‌مبارکرنى به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى جووتیار نابینێته‌وه، به‌ڵکوو یه‌کێک له سووده هه‌ره گرنگه‌کانى ئەوەیە کە بکرێته ناوه‌ندێکى گه‌وره بو پیشه‌سازیکردنى به‌رهه‌مى گه‌نم و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى چه‌ندین ئه‌ندازیارى کشتوکاڵ و ڕه‌خساندنى هه‌لى کار بۆ ئه‌و پسپۆڕییانه‌ى که پرۆژه‌که پێویستى پێیه‌تى".
هاوکات سه‌باره‌ت بە گرنگیى ئه‌و بڕه بوددجه‌یه‌ى که سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێم بۆ باخچه و سه‌وزایییه‌کانى شارى سلێمانى له میانى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌که ئاماژه‌ى بۆ کرد و ڕایگه‌یاند، کامه‌ران حمه ساڵح، به‌ڕێوەبه‌ری باخچه‌کانى شارى سلێمانى گوتى: "ته‌رخانکردنى بڕى 5 ملیار و حه‌وت سه‌د ملیۆن دینار که دوێنێ سه‌رۆکى حکوومه‌ت بۆ باخچه و بلواره‌کانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دیاریی کرد، ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت بۆ کارى به‌ڕێوبردن و چاکسازى و پارکى هه‌وارى شار و ڕزگاربوونى پارکه‌که‌یه له وشکبوون، له‌و بڕه‌ش، ملیارێک و شه‌ش سه‌د ملیۆن دینارى بۆ به‌ڕێوەبردن و چاکسازیکردن له بلوارى شه‌ست مه‌تری ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى دیکه‌شى که ده‌مێنێته‌وه ته‌رخان ده‌کرێت بۆ بلوارى (سلێمانى- تاسڵووجه) که تێچووه‌که‌ى ملیارێک و سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت ملیۆنه، بۆیه به سوپاسه‌وه بڕیاڕه‌که سه‌رۆکى حکوومه‌ت له کاتى خۆى له جێگه‌ى خۆیدا بوو".
ئەرسەلان ئەحمەد




