٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین. هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە کە یەکەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.

دەوامی فەرمیش حەفتەی ئایندە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٦ دەست پێ دەکاتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ٢٠٢١/٥/١١

هەواڵی پەیوەندیدار