٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمەڵێك پڕۆژەی گەورە لە بواری ئاو ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە شاری دھۆك پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو تەواو بووە و لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی وھەڵەبجەش چەند پڕۆژەیەكی دیكە ئەنجام دەدرێن.

ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سنووری پارێزگای دھۆك پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو جێبەجێ كراوە، كە پڕۆژەیەكی گەورەیە و ئێستا سەرقاڵین بودجەی كاركردنی بۆ دابین بكەین، كە پڕۆژەكە ٢ھەزار و٥٠مەتر سێ جایە و٣٠ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كرابوو، كە كەوتیشە خزمەتی خەڵك، نزیكەی ١٨٠ھەزار كەس سوودی لێ وەردەگرن، كە ئەمەش پڕۆژەیەكی زۆر گرنگە".

ئەحمەد گوتیشی: "لە ھەولێریش چەند پڕۆژەیەك كاریان تێدا دەكرێت، كە نزیكەی ٧٠%یان تەواو بوون و پڕۆژەكانیش گۆڕینی تۆڕی ئاو و كڕینی كەلوپەلی یەدەگە، هەروەها لە سلێمانی وھەڵەبجەش بڕیارە دوای جەژن دوو پڕۆژە لە بواری ئاو جێبەجێ بكرێن، چونكە بڕیارە دوای جەژن كەلوپەلی پڕۆژەكانیان بەدەست بگات و ئەوانیش دەست بە پڕۆژەكانیان بكەن، كە ئەوەی ھەولێر بە گوژمەی ٢ملیۆن و  ٦٠٠ھەزار دۆلار بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاوە و ٥٠٠ھەزار دۆلاریش بۆ كەرستەی یەدەگە، ئەوەی سلێمانی و ھەڵەبجەش ٦ملیۆن و٥٠٠ھەزار دۆلار بۆ ھەردوو پڕۆژەكە تەرخان كراوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار