سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- د.رێواز فایق حوسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێتشی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی2021/4/27، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق




