بە گوژمەی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژە لە قەزای بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن
__2021_04_22_h15m48s22__ER.jpg)
بەرەدەڕەش -KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش گوتی، ئەمڕۆ پارێزگای دھۆک سەردانی ئێمەشی کرد و کۆمەڵێک پڕۆژەی بە گوژمەی ٤ ملیار و٦٠٠ ملیۆن دینار ڕاگەیاند، کە لە چەندین بواری جیاجیادان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
قایمقامی قەزای بەردەڕەش، خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ماوەیەک پێش ئێستا کۆمەڵێک پڕۆژەمان پێشکەش کردبوو لەسەر بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان و ڕەزامەندیی لەسەر درا و ئەمڕۆ پارێزگاری دھۆک سەردانی ئێمەی کرد و پڕۆژەکانی ڕاگەیاند کە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەبنە تەندەر و دەدرێنە کۆمپانیاکان و دەست بە کار دەکەن کە ١٣ پڕۆژە بە گوژمەی ٤ ملیار و٦٠٠ ملیۆن دینارە."
خەلیل مەحموود گوتیشی: ''پاڕیزگاری دهۆک لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیش کۆ بووەوە و داوای کرد ئەو پڕۆژانەی داواکاریی خەڵکن، ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ھەرکاتێک بوودجەیەک بێت، پێشکەشیان بکەین بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.''
قایمقامی قەزای بەردەڕەش ڕوونیشی کردەوە: "ئەو پڕۆژانەی ڕەزامەندییان لەسەر دراوە زیاتر خزمەتگوزارین، وەکو ڕێگاوبان و شارەوانییەکان و ئاو و کارەبا کە لە بواری جیاجیا و ئەوەی دیارە گەڕەکێک شەقامەکانی دروست دەکرێت بەگوژمەی ملیارێک و٢٠٠ ملیۆن دینارە، ئەوەیان زۆر گرنگە و ئەوانەی دیکەش ھەمووی پڕۆژەی پێویستن."
گوتیشی: "بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەش لە بەردەڕەش کە پێویستی پێی ھەیە داواکاریمان پێشکەشی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کردووە و چاوەڕێ دەکەین ڕەزامەندی بدرێت و پارەی بۆ خەرج بکرێت."
بڵند ئیبراھیم




