سبەی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێم دەچێتە پەرلەمان

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و باسی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە دەكەن، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری وردەكاریی رێككەوتنەكە بێت.
ئەرشەد حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە سبەی دووشەممە، شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، بێنە پەرلەمانی كوردستان و ڕوونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا سەبارەت بە پِڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ، بدەن.
حوسێن گوتیشی، شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسی وردەكاریی رێككەوتنەكە دەكات، كە بە چ میكانیزمێك رێككەوتوون، بۆیە دەیانەوێت پەرلەمان ئاگاداری وردەكاریی رێككەوتنەكە بێت.
لەبارەی یاسای بودجەی ھەرێمی كوردستانیش، ناوبراو گوتی: "كە شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانیان كرد، ئەوكات دیار دەبێت كە باسی بودجەی ھەرێمیش دەكەین یاخود نا، چاوەڕێش دەكەین بێنە پەرلەمان، ئەوكات بۆمان ڕوون دەبێتەوە".
بڵند ئیبراھیم




