٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی ٨٠٠ ملیۆن دینار نزیکەی ٢٨ پڕۆژە لە دھۆک جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی دھۆک گوتی، بڕیارە لە پارێزگای دھۆک بە گوژمەی ٨٠٠ ملیۆن دینار نزیکەی ٢٨ پڕۆژە لە بواری ئاو جێبەجێ بکرێت کە لەسەر بودجەی پارێزگای دھۆک دەبێت .

ڤەگێر ئەحمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بودجەیەک بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە بۆ ئێمە تەرخان کراوە و ئێمەش لیستی پڕۆژەکانی خۆمان بۆ پارێزگای دھۆک ڕەوانە کردووە و کە پەسەند کران دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین."

بەڕێوەبەری ئاوی دھۆک گوتیشی: "پارێزگای دھۆک ٨٠٠ ملیۆن دیناری بۆ ئێمە تەرخان کردووە بۆ جێبەجێکردنی نزیکەی ٢٨ پڕۆژە و کەشفی پڕۆژەکانیشمان ڕەوانەی پارێزگا کردووە و چاوەڕێین ڕەزامەندی بدەن بۆ ئەوەی دەستیان پێ بکەین."

ڤەگێر ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "بە زووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکەین و پڕۆژەکانیش بریتین لە تۆڕی ئاو و کۆگای ئاو و کڕینی پێداویستیی پڕۆژەی ئاو و ھەمووی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆن."

باسی لەوەش کرد: "ئەو پڕۆژانە لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و ھەردوو ناحیەی زاویتە و مانگێشکێ جێبەجێ دەکرێن."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار