لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تۆمەتبارێکی ئێرانی به بڕێك ماددەی هۆشبەرهوه دهستگیركرا

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان تۆمهتبارێكی ئێرانیان دهستگیركرد، برێك ماددەی هۆشبهری بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو چاکەتەکەی شاردبوەوە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 25 / 1 /2021 لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان توانرا تۆمەتبارێکی ئێرانی دەستگیربکرێت کە بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاك ) بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو چاکەتەکەی شاردبوەوە.




