سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بۆ KDP.info: ساڵی ڕابردوو ۲ ملیار و ۱۹۱ملیۆن و ٦۹٨ هەزار و ۷٥۰ دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک خەرج کراوە

هەولێرـKDP.infoـ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنتەری پارێزگای هەولێر، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئابووری تایبەت لەسەر پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند پڕۆژەیەکی جێبەجێ کردووە لە ساڵی ۲۰۲۰، سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، کۆی گشتیی گوژمەی ئەو چەند پڕۆژەیە دەکاتە ۲ ملیار و ۱۹۱ ملیۆن و ٦۹٨ هەزار و ۷٥۰ دیناری عێراقی و هەردوو پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی۱۲۰مەتری و ۱٥۰ مەتریی خێرا کە یەک قۆناغیان دەکاتە، ۲۲٨ ملیۆن و ٨۳۷ هەزار و ٦۰۱ دۆلاری ئەمەریکی.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ڕابردوو (۲۰۲۰) سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئابووری، هاتن و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای کۆڤید ۱۹، نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراق، و نزمبوونەوەی نرخی نەوت، لە پڕۆژە و کارەکانی نەوەستا و چەندین پڕۆژەی لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کردوون کە گوژمەیەکی زۆریان تێ چووە. سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "چەندین کارمان لە شارەوانیی هەولێر کە لە ساڵی ۲۰۲۰ لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواو کراون، بریتین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی بازنەییی خێرای ۱۲۰ مەتری و ۱٥۰مەتری کە قۆناغی یەکەمی شەقامی خێرای ۱۲۰مەتری لەلایەن کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری ئەوسا کارەکانی قۆناغی یەکەمی بەجێ هێڵرابوو، لە ۲۰۲۰ حکوومەتی هەرێم سەداسەدی پڕۆژەکەی تەواو کرد لەلایەن کۆمپانیای ''هێمن گرووپ'' کە قۆناغی دووەم و سێیەمی تەواو کردبوو، بە گۆژمەی ٨٨ ملیۆن و ۳٨٦ هەزار و ۲۷٦ دۆلار تەواو جێبەجێ کرا."
شەقامی خێرای ۱٥۰ مەتری دەوری هەولێر لە نێوان ڕێگای سەرەکیی هەولێر ـ بەحرکە، تاکوو هەولێر ـ شەقڵاوە بە گوژمەی ۱٤۰ملیۆن و ٤٥۱ هەزار و ۳۲٥ دۆلار لەلایەن کۆمپانیای ''هێمن گرووپ'' بە ڕێژەی سەدا ۹٥ی جێبەجێ کراوە، کە ئەم کۆمپانیایە بە قەرز بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دروست کردووە، کۆی گشتیی گوژمەی ئەو دوو قۆناغەی شەقامی ۱۲۰مەتری و ۱٥۰مەتری بازنەیی دەوری هەولێر دەکاتە ۲۲٨ ملیۆن و٨۳۷ هەزار و ٦۰۱ دۆلار."
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتیشی: "لە ۲۰۲۰ لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە بڕی ٦٥٨ هەزار و ٨۹٥ تۆن زبڵ بە گوژمەی ۷۹۲ ملیۆن دینار داپۆشراوە و، بیرێکی دەرهێنانی گاز هەر لە زبڵخانەی کانیقرژاڵە لێدراوە بە گوژمەی ٤٨ ملیۆن و ٦٦۲ هەزار دیناری لێ سەرف کراوە و تەواو جێبەجێ بووە، کۆی گشتیی گوژمە پارەی خەرجکراو لە زبڵحانەی کانیقرژاڵە دەکاتە، ٨٤۰ ملێۆن و ٦٦۲ هەزار دینار."
عەبدولواحیدی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، زیاتر باسی لە پڕۆژەکان کرد و گوتی: "قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە نازماوە و میرزا ئەحمەد، دروستکردنی سێ شەقام لە گەڕەکی ۱۲۲ی گوڵان، تێکەڵەڕێژکردن و لێدانی کربیستۆن و دروستکردنی دوو شەقامی ۲۰مەتری لە گەڕەکی ڕۆشنبیری پشت مزگەوتی فیردەوس، تێکەڵەڕێژکردن و لێدانی کربیستۆن بە سێ گوژمەی جیا جیا کە کۆی گشتیی پارەی لێخەرجکراوی دەکاتە ۱۳۲ ملیۆن و ۲۰۹ هەزار و ۲٥۰ دینار و کڕینی ئامێری فریزبڕین و تۆڕی ئاودان بۆ فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بە گوژمەی ۱٤ ملیۆن و ۳۹۹ هەزار و ٥۰۰ دینار لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە جێبەجێ کراون، کۆی ئەو گوژمانەی باس کران دەکاتە، ۱٤٦ ملیۆن و ٦۰٨ هەزار و ۷٥۰ دینار.
بڕی ئەسفالتی بەکارهاتوو لەلایەن تیمی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، بڕی ٤٦۰۷ تۆن ستابلایزەر بە گوژمەی ۲٤۷ ملیۆن و ۱٨۰ هەزار دینار و، ٦۹۳۲ تۆن بایندەر بە گوژمەی ۱٨۲ ملیۆن و ۱٦٦ هەزار دینار بەکار هاتوووە، کۆی گشتی گوژمەکەی دەکاتە، ٤۲۹ ملیۆن و ۳٤٦ هەزار دینار."
سەرۆکی شارەوانی زیاتر باسی لەو گوژمە پارانە کرد کە بۆ چەند پڕۆژەیەکی تر سەرف کراوە، کە بریتین لە تێکەڵەڕێژکردنی شەقامە ناخۆییەکانی بلێ، سەر بە پارێزگای هەولێر بە گوژمەی ۱٥ ملیۆن و ۹۹۰ هەزار دینار، هەروەها چەند پڕۆژەیەکی تر بۆ شوێنەکانی وەک کۆنکریتکردنی چوار کۆڵان گەڕەکی نەسیج و دروستکردنی پردی پەڕینەوەی پیادە لە شەقامی ۱۰۰ مەتری نزیک شەقامی عەنکاوە و، بۆیەکردنی دیوار و پەرژینە ئاسنەکان /hand rail ژێر پردەکان و بەرزەپردی شەقامەکانی ٦۰ مەتری و، پاککردنەوە و قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری لیناک بۆ توشبووانی شێرپەنجە و، تەواوکردنی پڕۆژەی ۳۰ مەتریی گەڕەکی فەرمانبەران و، دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزاری تەنیشت شاری زەیتوونە و، گۆڕینی پلاستیکەکانی پۆلیکاربۆنی پەرژینی ژێر پردەکانی نزیک یاریگای هەولێر، ئەوانە گشتی بە کۆکراوەی تەواوی تێچووەکانی ئەم چەند پڕۆژەیە بە گوژمەی ۷۷٥ ملیۆن و ۰٨۲ هەزار دینارە."
هاوکات، ئەم گوژمە پارانە لە ساڵی ۲۰۲۰ بۆ چەند پڕۆژەیەکی سەنتەری شاری هەولێر سەرف کراوە لە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، جگە لە چەندین پڕۆژەی تر و گوژمەی سەرفکراو لە سەوزاییەکان، ئەو گوژمە پارانەی سەرەوە بەکۆی گشتی دەکاتە ۲ ملیار و ۱۹۱ ملیۆن و ٦۹٨ هەزار و ۷٥۰ دیناری عێراقی، "۲٫۱۹۱٫٦۹٨٫۷٥۰"ی دیناری عێراقی، کۆی گوژمە پارەکەی ئەو چەند بەشەی باس کران لە سەرەوە بۆ شەقامی ۱٥۰ مەتری و ۱۲۰مەتری خێرای دەوری هەولێر ۲۲٨ ملیۆن و ٨۳۷ هەزار و ٦۰۱ دۆلاری ئەمەریکی".
فایزە کۆیی




