٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانکی ناوەندی بەهای دۆلاری چەسپاند و لەمڕۆوە بەمشێوەیە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غد-KDP.info- بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بەهای دۆلاری چەسپاند و دەڵێ ئەم بەهایە "ناگۆڕدرێت کۆتاییە".

لە راگەیەندراوەکەدا کە واژۆی مستەفا خالد موخیف، پارێزگاری بەوەکالەتی بانکی ناوەندیی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-12-2020) بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بۆ دیناری عێراقی، لەمڕۆوە نرخەکان بەمشێوەیە دەبن...

دینار بۆ هەر دۆلارێک:

1450 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی

1460 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لەڕێگەی زیادکردنی فەرمی.

1470 نرخی فرۆشتنی لەلایەن بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بە هاووڵاتییان.

لە راگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە لەوەی "ئەم نرخە جێگیرە، کۆتاییە و ناگۆڕدرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار