چاودێرێکی سیاسی: یه‌کڕیزى زامنى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانه

ھەولێر-KDP. info- چاودێرێکى سیاسى به گرنگییه‌وه له یه‌کڕیزیى ناوخۆى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم ده‌ڕوانێت و پێى وایه, هه‌مو ماف و ئه‌و ده‌ستکه‌وته گرنگانه‌ى که به درێژاییى مێژوو به‌دی هاتوون به‌رهه‌مى یه‌کڕیزیى نێوماڵى کورد بووه.
شیلان شێخ جه‌عفه‌ر, چاو‌دێر و شرۆڤه‌کارى سیاسى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "دۆخى سیاسى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان له هه‌رکاتێکى دیکه زیاتر پێوستى به کۆده‌نگى و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه سیاسییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت و به‌شدار له حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه, چونکه تێپه‌ڕاندنى کێشه‌کانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان به ته‌نها لایه‌نێک ناکرێت, بۆیه ده‌بینین هه‌رکات په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان باش بووبێت, ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریى له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان و ئاشته‌واىیی کۆمه‌ڵگه‌ش هه‌بووه".
شیلان جه‌عفه‌ر گوتیشى: "کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پارتى دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان, هه‌نگاوێکى ئه‌رێنى و ئیجابیى گرنگه, بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ى نێوانیان و گفتوگۆکردنى ڕاشکاوانه له‌سه‌ر کۆى مه‌له‌فه‌کان و ده‌ستخستنه سه‌ر گرفته‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆیان".
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌شڵێت: "هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که له ماوه‌ى ڕابردودا به‌دی هاتوون به‌ره‌نجامه‌که‌ى یه‌کڕیزیى ناوخۆ بووه, لایه‌نه سیاسییه‌کان خۆیشیان باش ده‌زانن که ته‌نها و ته‌نها گفتوگۆ و بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى باش زامنى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان بووه له قۆناغه جیاوازه‌کانى ژیانى سیاسی له هه‌رێمى کوردستان".
ئەرسەلان ئەحمەد




