٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەیاد عەللاوی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە د.ئەیاد عەللاوی کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ( ائتلاف الوطنیة ) کرد بۆ کۆچی دوایی ( سوعاد) ی خوشکی.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت

هەواڵی پەیوەندیدار