٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پلاندانان: دیار دەبێت كێ راستەقینەیە و كێش بە ناحەق خانەنشین كراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سیستمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ ھەموو خانەنشینان دروست كراوە، كە بڕیارە پێداچوونەوە بە سەرجەم مەلەفەكانیاندا بكرێت و دەخرێنە ناو سیستمەكەوە، ئەوكات دیار دەبێت كێ خانەنشینی راستەقینەیە و كێش بە ناحەق خانەنشین كراوە.

زاگرۆس فەتاح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سیستمی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان دروست كراوە، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی ئەوانەی خانەنشین دەكرێن و مەلەفیان بۆ دروست دەكرێت، سیستمێكیان بۆ دروست كراوە و ئەوەی خانەنشین بێت، دەخرێتە ناو ئەو سیستمە ئەلكترۆنییەوە.

بریكای وەزارەتی پلاندانان گوتیشی: "ئێستا سیستمەكە دروست كراوە و دەست بە پێداچوونەوە بە مەلەفەكانی خانەنشینی دەكرێت، كە كێ خانەنشینی راستەقینەیە و كێ بە ناحەق خانەنشین كراوە، ئەوكات ئەو سیستمە بۆمان رێك دەخات، بۆیە پێداچوونەوە بەھەموو مەلەفەكاندا دەكەین و ھەرچی زانیاری ھەیە داخیلی سیستمەكە دەكرێت".

ناوبراو دەشڵێ، ٢٤٠ هەزار خانەنشین ھەن و وەزیری دارایی رەزامەندیی نیشان داوە، كە سەرجەم مەلەفی خانەنشینان داخیلی ئەو سیستمە بكرێت و دواتر حكوومەت بڕیار دەدات بۆ ئەوەی وەرگرتنی مووچەش بكرێتە ئەلیكترۆنی و مووچەیان كەم بكرێتەوە یاخود زیاد بكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار