٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامی هاوخه‌میى راگەیاندنی پارتی بۆ خانەوادەی رەحیم رەشیدی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایى (دایكی)، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی رەحیم رەشیدی و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو کرد، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هەڤاڵ و راگەیاندنكاری بەڕێز رەحیم رەشیدی 

خەمبار بووین بە بیستنی  ھەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبكات.

انا للە وانا الیە راجعون

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار