٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم شەشۆ: لە بۆردوومانەکەی تورکیادا دوو ئۆتۆمبێل تێکشکان و سێ کەسیش بە سەختی بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال گوتی، شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە تورکیا پەکەکەی لە شنگال بۆردوومان کرد و بەو ھۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل تێکشکان و سێ کەسیش بە سەختی بریندار بوون. ئاماژەشی دا، تا پەکەکە لە شنگال بێت، ئەو شارە ئارام نابێت، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لە دەرکردنی پەکەکە لە شنگال.

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی خانەسۆر فڕۆکەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی پەکەکەیان کردە ئامانج و بەو ھۆیەوە ھەردوو ئۆتۆمبێل تێکشکان و سێ کەس بە سەختی برینداربوون، کە بە ھۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی مووسڵ کراون بۆ چارەسەرکردن.

شەشۆ گوتیشی، تاوەکو پەکەکە لە شنگال بێت، شارەکە ئارام نابێت، چونکە ھۆکاری نائارامیی شنگال، پەکەکەیە، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق پەلە بکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و بە زووترین کات پەکەکەش دەربکات، چونکە ئەمە داواکاریی کوردانی ئێزدییە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار