٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژیان تاھر: چەند لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە لە لیستی شەھیدان پێک ھاتوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە پاکسازی لە مەلەفی ھەموو شەھیدان و زیندانیانی سیاسیدا بکرێت و جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدانیش دەڵێ، بە ھیچ شێوەیەک مووچەی شەھیدان بە دوو مووچە ھەژمار ناکرێت و بڕینی دوو مووچەیی، وارسی شەھیدان ناگرێتەوە.

ژیان تاھر، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەگوێرەی یاسای ژمارە دووی چاکسازی بەشی دووەم باس لە ڕێکخستنەوەی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات و بەپێی یاسا دوبارە پێداچوونەوە بە مەلەفی ھەموو شەھیدان و زیندانیانی سیاسیدا دەکرێت، بەڵام بڕینی دوو مووچەیی کەسوکاری شەھیدان ناگرێتەوە، چونکە ئەوەی شەھیدان بە مینحە ھەژمار کراوە نەک مووچە."

جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان گوتیشی: "چەند لیژنەیەک پێک ھاتوون بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاکسازی لەنێو لیستی شەھیدان، بەڵام پێداچوونەوەکە کاتی دەوێت و تەنیا لە سنووری پارێزگای دھۆک ١١ ھەزار شەھید تۆمار کراون و ھەڵدانەوەی ھەموو مەلەفەکان کاتی پێویستە."

ژیان تاھر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەپێی پڕۆسەی چاکسازی ئەوانەی پێشتر بە شەھید تۆمار کراون و مافی شەھیدیان نەبووە لادەبرێن و ئەوانەیشی شەھیدی ڕاستەقینەن بە ھیچ شێوەیەک لە مافی مینحە و شایستەکانیان کەم ناکرێتەوە، بەپێچەوانەوە تا بکرێت خزمەتی زیاتریان پێشکەش دەکرێت."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار